زه‌وییه‌كى 425 مه‌ترى به‌ چوار ملیۆن دینار بۆ پارێزگارى به‌سڕه‌ ته‌رخان ده‌كرێت

زه‌وییه‌كى 425 مه‌ترى به‌ چوار ملیۆن دینار بۆ پارێزگارى به‌سڕه‌ ته‌رخان ده‌كرێت
به‌پێی نووسراوێكى به‌شى موڵكه‌كانى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانى به‌سره‌، پارچه‌یه‌ك زه‌وى به‌ ڕووبه‌رى (425)مه‌تر دووجا به‌ نرخى ته‌نها (10) هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مه‌ترێك، ده‌كرێته‌ ناو پارێزگارى به‌سڕه‌وه‌.



به‌پێی نووسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانى به‌سڕه‌، كه‌ كۆپییه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، به‌پشتبه‌ستن به‌ نووسراوێكى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌كان، پارچه‌یه‌ك زه‌وى كه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ى (425) مه‌تر دووجار به‌نرخى (10) هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مه‌ترێك بۆ (ماجد مه‌هدی عه‌بد عه‌باس) ته‌رخان ده‌كرێت.


bas news -
Top