ناوی وەزیرە نوێیەكانی حكوومەتی عێراق ئاشكرا دەكرێ
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دوای پشووی یاسادانانی ئەنجوومەنی نوێنەران ناوی وەزیرە نوێیەکان، بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان دەخاتە بەردەم پەرلەمان.
لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیشەوە، عەبادی ئاماژەی بە کەمکردنەوەی ئەندامانی ئەنجوومەن کردووە و گوتی، پڕۆژەکەمان رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە.
تاکو ئێستا، ھەریەک لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، دارایی، بەرگری و بازگانی لە حکوومەتی بەغدا بە بەتاڵی ماونەتەوە و لەلایەن خودی عەبادییەوە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن.
K24
