بەوێنەوە... دایكێكی حه‌له‌بی به‌ر له دۆزینەوە حه‌فت منداڵه‌كه‌ی دەمرێت
سه‌باح له‌گه‌ڵ ئه‌بو محه‌مه‌د حه‌له‌بی هاوسه‌ری له كۆڵانێكی نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی شەعار و ته‌ریق ئەلبابی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بهكزۆڵی چاوه‌ڕوانی پزیشكیان ده‌كرد.
حه‌له‌بی باسی له‌و نه‌هامه‌تییانه كرد كه به‌سه‌ریان هاتووه و رایگه‌یاند "رژێم بۆردومانی ماڵه‌كانیانی كردووه و خه‌ڵكه‌كه‌ش بڵاوه‌یان كردووه و ماڵه‌كانیان به‌جێ هێشتووه".
حه‌له‌بی رایگه‌یاند حه‌فت منداڵیان له‌كاتی بۆردومان و هه‌ڵاتنی خه‌ڵكیدا لێ ون بووه و نازانن چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه. به‌و هۆیه‌وه سه‌باحی هاوسه‌ری له‌هۆش خۆی چووه. حه‌له‌بی ده‌ڵێ دوای دۆزینه‌وه‌ی پزیشكێك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌دوای منداڵه‌كانیدا ده‌گه‌ڕێ.
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌خۆشه و وابه‌سته‌ی كورسییه‌كی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته. به‌هۆی گهمارۆكانیشهوه نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و له‌ئێستادا پێویستی به‌په‌له‌ی به پزیشك هه‌یه.
حه‌له‌بی گوتی "له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆیانه‌وه به‌و كورسییه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و شوێنه و كه‌سێك به‌ڵێنی پێداوه پزیشكی بۆ بدۆزێته‌وه و بیهینێته شوێنه‌كه، له‌به‌رئه‌وه له‌و شوێنه‌دا چاوه‌ڕوانن".
به‌ڵام دوای نیو كاتژمێر پزیشك نه‌هات و دایكه سه‌باح چاوه‌كانی بۆ هه‌میشه داخست و ماڵئاوایی له‌ژیان كرد.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، یه‌حیا ره‌جۆ كه شایه‌تحاڵی دوا ساته‌كانی ئه‌و دایكه جگه‌ر سووتاوه‌یه ده‌ڵێ "ژماره‌یه‌كی كه‌م له خه‌ڵكی سڤیلی شوێنه‌كه ده‌بینران كه به‌خێرایی له‌ترسی بۆردومانه‌كان شوێنه‌كه‌یان به‌جێده‌هێشت هیچ كه‌سێك به‌هانایانه‌وه نه‌چووه".
BAS NEWS -
