باوه‌ژنێك له‌ باشوورى عێراق كچى مێرده‌كه‌ى به‌ئاوى كوڵاو كوشت

باوه‌ژنێك له‌ باشوورى عێراق كچى مێرده‌كه‌ى به‌ئاوى كوڵاو كوشت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی موسه‌نا، ئاشكراى ده‌كات، باوه‌ژنێك كچى هاوسه‌ره‌كه‌ به‌ ئاوى گه‌رم دسووتێنێت و دواتر منداڵه‌كه‌ گیانى له‌ده‌ست دا، باوكه‌كه‌ش ئاگادارى تاوانه‌كه‌ بووه‌.



سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی پارێزگاى موسه‌نا له‌ باشوورى عێراق، ڕاى گه‌یاند :" زانیاریمان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانى سه‌ماوه‌ تاوانێكى كوشتن به‌رامبه‌ر منداڵێك ئه‌نجام درا".



ڕوونی كرده‌وه‌، كه‌ ڕاسته‌وخۆ تیمێكى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاكه‌وه‌ پێكهێنرا و له‌ كاتى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، هاوسه‌رى پیاوێك كچێكى منداڵى پیاوه‌كه‌ به‌ ناوى (زه‌هرا ئه‌حمه‌د) به‌ ئاوى گه‌رم سووتاندووه‌ و پیاوه‌كه‌ش به‌و تاوانه‌ى زانیوه‌".



سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ پۆلیس باوكه‌كه‌ و ژنه‌كه‌شى ده‌ستگیر كرد، گوتیشی :" هه‌ردووكیان دانیان به‌ تاوانه‌كه‌دا نا".



bas news -
Top