باوه‌ژنێك له باشوورى عێراق كچى مێرده‌كه‌ى به‌ئاوى كوڵاو كوشت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگاى موسه‌نا له باشوورى عێراق، ڕاى گه‌یاند :" زانیاریمان پێگه‌یشتووه كه له یه‌كێك له ناوچه‌كانى سه‌ماوه تاوانێكى كوشتن به‌رامبه‌ر منداڵێك ئه‌نجام درا".
ڕوونی كرده‌وه، كه ڕاسته‌وخۆ تیمێكى لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاكه‌وه پێكهێنرا و له كاتى لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت، هاوسه‌رى پیاوێك كچێكى منداڵى پیاوه‌كه به ناوى (زه‌هرا ئه‌حمه‌د) به ئاوى گه‌رم سووتاندووه و پیاوه‌كه‌ش به‌و تاوانه‌ى زانیوه".
سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه پۆلیس باوكه‌كه و ژنه‌كه‌شى ده‌ستگیر كرد، گوتیشی :" هه‌ردووكیان دانیان به تاوانه‌كه‌دا نا".
باسنيوز
