عه‌بادی بڕیاری مانه‌وه‌ی هیچ هێزێكی بیانی نه‌داوه
له‌و باره‌یه‌وه "سه‌عد حه‌دیسی" گوته‌بێژ به ناوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتوویه‌تی: ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له لایه‌ن "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و دیاری ده‌كرێت،بۆیه مانه‌وه‌ی راوێژكار و راهێنه‌ره سه‌ربازییه بیانییه‌كان له عێراق دوای شه‌ڕی داعش پێویستی به بڕیاری عێراقه و ئه‌و بابه‌ته به ته‌واوی به عێراقه‌وه په‌یوه‌سته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به خه‌می ئه‌وه‌وه‌یه كه هێزه عێراقییه‌كان بره‌ویان پێبدرێت و پێشبكه‌ون و هه‌موو جۆره هێزه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی عێراق بگه‌نه ئاستێكی پێشكه‌وتوو و شاره‌زایی باش و توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق له ژێر كۆنترۆڵیاندا بێت، له‌و كاته‌شدا عێراق پێویستی به هیچ هیزێكی بیانی نابێت له سه‌ر خاكه‌كه‌ی شه‌ڕ بكات.
K24-
