دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه بۆ چوارشه‌مه دواخرا
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دانیشتنى ته‌واوكارى بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه و ماده‌كانى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2017 بدرێت، كه شه‌وی ڕابردوو ده‌نگ له‌سه‌ر به‌شێك له ماده‌كانى درا.
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دانیشتنه‌كه‌ى دواخست بۆ ڕۆژى چوارشه‌مه‌ى داهاتوو.
پێش دانیشتنه‌كه‌ش، د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند :" وه‌كو فراكسیۆنى پارتى به‌شدارى دانیشتنه‌كه ناكه‌ین، چونكه مافه‌كانى پێشمه‌رگه له بودجه‌كه‌دا جێگیر نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش جێی قبووڵى ئێمه نییه.
باسنيوز
