سوپای عێراق بە فڕۆكەی ئێف16 داعش لە مووسڵ بۆردومان دەكات
ئەوەش ئاشكرا كراوە، ئەو فڕۆکانە لە بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدینەوە ھەستاون و ھێرشەکانییان ئەنجامداون.
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و عێراق، بەغدا بە بڕی 65 ملیۆن دۆلار، 36 فڕۆکەی لە جۆری ئێف16، لە واشنتن کڕیووە و تا ئێستا ژمارەیەك لەو فڕۆكانە رادەستی عێراق كراون.
چەند رۆژێکە چەکدارانی داعش لە نێو گەڕەکەکانی مووسڵ، لەرێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و خۆکوژەوە ھێرشی پێچەوانە ئەنجام دەدەن.
ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ لە 17/10/2016 دەستیپێكرد، ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق توانیویانە چەندین ناوچەی گرنگ لە دەستی داعش رزگاربكەن، ئێستا شەڕ لەناو گەڕەكەكانی مووسڵ بەردەوامە و بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكان، لەم چەند رۆژەدا داعش چەند ھێرشێكی پێچەوانەی ئەنجامداوە، بەڵام نەیتوانیوە پێشڕەوی بكات.
K24
