داوا دەكرێت ھەرێمی كوردستان شاندێك بنێرێتە بەغدا
جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی ، تا ئێستا ھیچ داوایەکی فەرمییان لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پێنەگەیشتووە بۆ کۆبوونەوەی تایبەت لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2017 عێراق.
کۆچەر راشیگەیاند، بەھۆی نەبوونی کاتی پێویست داوا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم شاندێک لە کەسانی شارەزا بنێرێتە بەغدا بۆ خستنەڕووی زانیاری و پێشنیازەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە.
k24-
