ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاسایی بودجەی ٢٠١٧ کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧ کۆدەبێتەوە و بەشێک لە فراکسیۆنە کوردییەکانیش دەڵێن، لە ڕێگەی پرۆژەیەکەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیان داوە.
بەپێی کارنامەی پەرلەمان، کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦، پەرلەمان کۆدەبێتەوە و پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە.
ھاوکات بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا دووپاتیدەکەنەوە، ھەوڵیانداوە بڕگەیەک بۆ پرۆژە یاساکە زیادبکەن کە لەڕێگەیەوە ھەردوو حکومەتی ھەرێم و ناوەند پابەندبکات بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەیانەوە
payamner-
