له گه‌ڕه‌كێكی موسڵ ته‌نكه‌رێك ته‌قیه‌وه و ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی دووی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ ته‌نكه‌رێكی نه‌وتهه‌ڵگری نه‌وت ته‌قیه‌وه، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
هه‌ندێك راپۆرتی راگه‌یه‌ندن و ئه‌منی باسیان له‌وه كرد، خۆكوژێكی سه‌ر به‌رێكخراوی داعش، ته‌نكه‌رێكی نه‌وتهه‌ڵگری لێده‌خوڕی له‌گه‌ڕه‌كی قادسیه ته‌قیه‌وه، به‌هۆیه‌وه 24 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیش له‌و شوێنه بریندار بوون له‌نێویاندا منداڵ و ئافره‌ت هه‌یه.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ ده‌ستی پێكردوه، هێزه‌كانی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
payamner-
