له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه، داعش به‌دوای كه‌سێكی دیكه له‌بری به‌غدادی ده‌گه‌ڕێت
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه ئاشكرای كرد، سه‌ركرده‌كانی داعش له عێراق داوایان له سه‌ركرده‌كانی "ولایه‌تی ره‌قه" كردوه، سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
ئه‌و روانگه‌یه وتیشی، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه، داوای له سه‌رجه‌م سه‌ركرده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی له نێو ئه‌وانه‌دا فه‌رمانده‌ی "سوپای شام" و فه‌رمانده‌ی "ولایه‌تی ره‌قه" كردوه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن، هۆكاری ئه‌و داواكاریهشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه كه‌سێكی دیكه له‌بری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌ستنیشان بكه‌ن.
پێشتر روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌به‌ڵگه‌وه كوژرانی ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده سه‌ربازییه دیاره‌كانی داعشی بڵاو كرده‌وه، دیارتیرینیان عومه‌ر شیشانی و ئه‌بو ههیجای تونسی و ئه‌بو ئوسامه‌ی عێراقی و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه له سوریا، زۆربه‌یان به‌هۆی هێرشی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌وه پێكدادانێكی توند له گه‌ڕه‌كی بوستانی قه‌یسه‌ر له شاری حه‌له‌ب له‌نێوان هێزه‌كانی سوریا و لایه‌نگرانی له‌لایه‌ك و چه‌ند گروپێكی دیكه‌ی له‌لایه‌كی دیكه له‌ئارادایه.
payamner-
