كۆلێژێكى ئیسلامی لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كانى فه‌یسبووك پێكده‌هێنێت
كۆلێژى ئیمام كازم بۆ زانسته‌كان، كه سه‌ر به دیوانى وه‌قفى شیعه‌یه و ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، فه‌رمانێكى كارگێڕی ده‌رده‌كات به پێكهێنانى لیژنهیهكبۆئهو فه‌رمانبه‌رانه‌ى كۆلێژه‌كه كه له تۆڕه كۆمهلایهتییهكاندا ڕه‌خنه له سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى شیعه و ڕاگر و ستافى كۆلێژه‌كه‌یان ده‌گرن.
بهپێینووسراوێك كه كۆپییه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، كۆلێژى ئیمام كازم بۆ زانسته ئیسلامییه‌كان، كه سه‌ر به دیوانى وه‌قفى شیعه‌یه و ڕاسته‌وخۆ به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه، له 6ى 11ى 2016 فه‌رمانێكى كارگێڕی ده‌رده‌كات و تیایدا بڕیار دراوه به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و (ناوزڕاندن و لێدان)ـى به‌شێك له كارمه‌ندانى كۆلێژه‌كه له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى شیعه و ڕاگرى و ستافی كۆلێژى ئیمام كازم ده‌كرێت.
فه‌رمانه‌كه له لایه‌ن د. عه‌لى عیسا یهعقوولى، ڕاگرى كۆلێژه‌كه به وه‌كاله‌ت ئیمزا كراوه و سێ كه‌سیش وه‌ك سه‌رۆك و ئه‌ندام بۆ لیژنه‌كه، پێكهێنراوه.
BAS NEWS-
