لە مانگی رابردوو نزیكەی 3 هەزار كوژراو و زیاتر لە 1000 بریندار هه‌بووه‌

لە مانگی رابردوو نزیكەی 3 هەزار كوژراو و زیاتر لە 1000 بریندار هه‌بووه‌

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبەیاننامەیەكدا جان كوبیش، نێردەی هاریكاری نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق (یونامی)، ئاماری كوژراو و برینداری مانگی 11ی ئەمساڵ (تشرینی دووەم)ی بڵاوكردەوە، كە بەهۆی كردەوەی تیرۆریستی‌و توندوتیژی و شەڕی چەكدارییەوە بوونەتە قوربانی.

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌ تەنیا لەمانگی رابردوودا لەعیراق، دوو هەزار‌و 885 كەس كوژراون لەهاوڵاتی مەدەنی‌و دەزگا ئەمنی‌و سەربازییەكان، هەروەها هەزار‌و 380 كەسیش برینداربوون‌و بەغدای پایتەختیش، وەكو خوێناویترین پارێزگا دیاریكرا.

پارێزگای بەغدا بەخوێناویترین شوێن دانراوە‌و لەو مانگەدا، 152 كوژراوی مەدەنی هەبووە لەگەڵ برینداربوونی 581 كەسی دیكە.

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاشیگەیاندووە ئاماری كوژراو بریندارەكان لەزیادبوندایە، بەشێكی زۆری كوژراو بریندارەكانیش لە هاوڵاتیانن.
PAYAMNER-
Top