نیشانشكێنه‌كانی داعش 15 منداڵ ده‌كوژن
مولازمی یه‌كه‌م "نزهان قاسم" ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركی رایگه‌یاندووه" نیشانشكێنه‌كانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵانیان به نیشان گرتووه و له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له‌و كاته‌ی منداڵانی شاری موسڵ له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان رایانكردووه و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه جێهێشتووه، له لایه‌ن نیشانشكێنه‌كانی داعشه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه "15" منداڵ كوژراوون.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئامانجی چه‌كدارانی داعش له كوشتنی منداڵان ئه‌وه‌یه ترس و دڵه‌ڕاوكێ له ناو خێزانه‌كانی موسڵ بڵاوبكه‌نه‌وه، تاوه‌كو بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه رابكه‌ن و شاره‌كه جێبهێڵنو ده‌یانه‌وێت وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان بهێنن.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سه‌ر شاری موسڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند و هۆشداریدا كه چه‌كدارانی داعش خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان بگرێت.
ئه‌یاد رافد ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی رایگه‌یاندووه: ته‌نها له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 2150 كه‌س كه له نێویاندا ژن و منداڵ هه‌ن، له گه‌ڕه‌كه تازه ئازادكراوه‌كانی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵه‌وه ئاواره‌بوون،چونكه خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و خۆراكیان بۆ دابین نه‌كراوه،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان له لایه‌ن داعشه‌وه بۆردوومان كراوه.
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و زیاتر له 20 له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.
k24-
