تا ئێستا هةزار جیهادیی داعش له موسڵ کوژراون
جه‌نه‌راڵ عه‌بدولغه‌نی ئه‌لئه‌سه‌دی فه‌رمانده‌ی هێزه دژه تیرۆره‌کانی عێراق ڕایگه‌یاندووه ، له موسڵ تا ئێستا هه‌زار جیهادیی داعش کوژران.
به‌پێی ئاژانسی ده‌نگوباسی ڕۆیته‌رز، فه‌رمانده‌ی هێزه دژه تیرۆره‌کانی عێراق پێی وایه له ناو موسڵدا ٥-٦ هه‌زار تیرۆریستی داعش خۆیان له ناو هاووڵاتییانی سڤیلدا حه‌شار داوه تا ببنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هێرشی ئاسمانی و پێشڕه‌وی هێزه‌کانی عێراق بۆ ئازادکردنی شارەکە، هه‌رچییه‌کیشیان له‌ده‌ست بێ له خۆکوژی و قه‌ناس هاوێشتن و بۆمب دانانه‌وه ده‌یکه‌ن، ئه‌ویش هه‌ر ده‌بێته هۆی کوشتنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی
payamner-
