مانگی سووری عێراقی: له دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له هه‌زاران ئاواره‌ی دیکه موسڵیان جێهێشتووه
مانگی سووری عێراقی ڕایگه‌یاندووه له دوو ڕۆژی ڕابردوودا نزیکه‌ی ٣٢٠٠ ئاواره‌ی دیکه موسڵیان جێهێشتووه و ڕوویان له که‌مپه‌کانی حه‌سه‌ن شام و ئه‌لجه‌ده کردووه.
ئه‌یاد رافید که به‌رپرسێکی مانگی سووری عێراقییە، به ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی ڕاگه‌یاندووه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا نزیکه‌ی ٣٢٠٠ ئاوارەی دیکه هه‌ردوو لای ئازادکراوی موسڵ و ئه‌و لایه‌ش که شه‌ڕی تێدایه به‌جێیان هێشتووه و ڕوویان له که‌مپه‌کانی حه‌سه‌ن شام و ئه‌لجه‌ده کردووه .
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئێستا ژماره‌ی ئاواره‌کان له حه‌سه‌ن شام و خازر له ٣٥ هه‌زار کەس تێپه‌ڕیووه.
payamner-
