زیادكردنى مووچه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى یه‌كێكه له كێشه‌كانى بودجه
ماجده تمێمى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، ڕاى گه‌یاند :" هاوپه‌یمانى نیشتمانى داواى كرد جیاوازى مووچه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بخرێته سه‌ر بودجه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌كه‌یان بكرێته یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار دینار وه‌ك هه‌ر سه‌ربازێكى سوپای عێراق".
له ئێستادا مووچه‌ى هه‌ر چه‌كدارێكى حه‌شدى شه‌عبى، ته‌نها 500 هه‌زار دیناره، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى یاسای تێكه‌ڵكردنى حه‌شدى شه‌عبى له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه له ڕۆژانى ڕابردوو په‌سند كرا، لایه‌نه شیعه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن مووچه‌كه‌یان زیاد بكرێت بۆ یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار دینار.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌ش كرد، كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، یاسایه‌كیان پێشكه‌شكردووه بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم ناچار بكه‌ن ڕۆژانه له كه‌ركووكه‌وه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات و له‌به‌رامبه‌ردا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بدرێت، هه‌روه‌ها 250 هه‌زر به‌رمیل نه‌وتیش له كێڵگه‌كانى هه‌رێمه‌وه له ڕێگه‌ى كۆمپانیای سۆمۆوه بنێردرێت و له‌به‌رامبه‌ردا بودجه بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه په‌رله‌مانتارانى پارتى، یاسایه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شكردووه كه له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنه نه‌وتییه‌كه‌ى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌گونجێت.
پێشتر د. ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به (باس‌نیوز)ـى ڕا گه‌یاند :" ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئاماده كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركووك بدرێته به‌غدا و له‌به‌رامبه‌ردا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابین بكرێت، جگه له موزایه‌ده‌ى سیاسی هیچی دیكه نییه".
گوتیشی :" له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى 2017 زۆر به ڕوونی نووسراوه، حكوومه‌تى هه‌رێم ڕۆژانه 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ى كۆمپانیای (سۆمۆ)وه هه‌نارده بكات، به شێوه‌یه‌ك كه 300 هه‌زارى له كێڵگه‌كانى كه‌ركووك و 250 هه‌زاریش له كێڵگه‌كانى هه‌رێم، له به‌رامبه‌ردا بودجه‌ى هه‌رێم و مووچه ده‌درێت، ئیتر چى پێویست به پرۆژه‌ى هاوشێوه ده‌كات".
bas news -
