رەوتی سەدر سنووری کەربەلا و ئەنبار جیادەکاتەوە

 رەوتی سەدر سنووری کەربەلا و ئەنبار جیادەکاتەوە
چەکدارانی سەر بە رەوتی سەدر، سنووری نێوان هەردوو شاری ئەنباری سوننەمەزهەب و کەربەلای شیعەمەزهەب جیا دەکەنەوە.

رۆژی پێنجشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2016، مستەفا زەیدی، بەرپرسی راگەیاندنی میلیشیای سەرایا سەلام، کە میلیشیاکەی سەر بە رەوتی سەدرە و بەشێکە لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، رایگەیاندووە، دوو فەوجی ئەمنیی لە ناوچەی ئەبراج لە ناوچەکە بوون و بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ ئەو شوێنەیان بەجێ هێشتووە.

هەروەک مستەفا زەیدی رایگەیاندووە، میلشیای سەرایا سەلام بە هاوبەشیی لەگەڵ سوپای عێراقی سنووری رۆژئاوای شاری کەربەلایان گرتووە و کەربەلا دەپارێزن، کە مەزاری ئیمام ئیمام حوسێن کوڕی عەلی‌، یەکێک لە ئیمامە گەورەکانی شیعەی تێدایە و شیعەنشینە.

پارێزگای ئەنبار کەوتووەتە رۆژئاوای عێراق و پارێزگایەکی عەرەب‌نشینی سوننەمەزهەبە.












باسنيوز
Top