دوايين ورده‌كاری پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق له مووسڵ
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له میحوه‌ری باشووری رۆژئاوا، پۆلیسی ئیتیحادی، كێوماڵی باڵه‌خانه و ماڵ و رێگه‌وبانه‌كان ده‌كات و به یارمه‌تی تیمی ئه‌ندازه، سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی مین و بۆمبه چێندراوه‌كانی چه‌كدارانی داعشه.
هه‌رچی میحوه‌ری رۆژهه‌ڵاته، فرقه‌ی زریپۆشی 9 و لیوای سێ و فرقه‌ی پیاده، به‌ره‌و گهڕهكانی ئینتیسار، جه‌دیده، موفتی، سه‌لام، یونس، سه‌بعاوی و فه‌له‌ستین پێشڕه‌وییه‌كان كردووه و له ئێستاشدا سه‌رقاڵی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبی چێندراوی سه‌ر رێگه‌كانن.
هه‌ر له‌و میحوه‌ره، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، چوونه‌ته ناو به‌ره‌ی ده‌سته‌چه‌پی مووسڵ و گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌ی به‌كر و ته‌حریر به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه و ئاڵای عێراقیش له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئهلئهخاء 2 هه‌ڵكراوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی گه‌ڕه‌كه ئازادكراوه‌كان، گه‌یشتووه‌ته 23 گه‌ڕه‌ك.
له میحوه‌ری زابیش، فرقه‌ی زریپۆشی 9 و سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، كێوماڵی ناوچه تازهئازادكراوهكان ده‌كه‌ن.
میحوه‌ری باكوور، یه‌كه‌كانی سه‌ر فرقه‌ی 16ی پیاده، به‌رده‌وامن له كێوماڵی ناوچه تازهئازادكراوهكان و له رۆژئاواش حه‌شدی شه‌عبی توانیویه‌تی به‌ره‌و تهلعهبته پێشڕه‌وی بكات.
هێزه‌كانی لیوای 60ی پیاده فرقه‌ی 17 و فه‌وجی ئالیات، له‌گه‌ڵ هۆزه چه‌كداره‌كان، توانیویانه گوندی خه‌تابی سه‌ر به شه‌رگات كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه.
K24-
