میسال ئالووسی: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار واژۆ له‌سه‌ر یاسای حه‌شدی شه‌عبی نه‌كات

میسال ئالووسی: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار واژۆ له‌سه‌ر یاسای حه‌شدی شه‌عبی نه‌كات

سەرکردەیەکی عەرەبی عێراقی پێیوایە، دەبێت سەرۆک کۆماری عێراق، یاسای حەشدی شەعبی ڕەت بکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە یاساکە دووفاقی تێدایە و بەغدا مافی پێشمەرگە نادات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30\11\2016، میسال ئالووسی، سەرۆکی حزبی ئوممەی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی مەدەنیی دیموکراتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: ”ئێمە ئەوەی لێی دەترساین ئەوەبوو کە دەوڵەت هەیبەت و تایبەتمەندی و ناسنامەکەی لەدەست بدات، ئەگەر مەبەست لە حەشدی شەعبی خۆبەخشەکانە، ئەوانە پاڵەوان و پارێزەری وڵاتن، بەڵام ئەگەر ئەو یاسایە هەموو ئەو هێزانە بگرێتەوە کە چەکدارن و پشتیوانی لە کۆمەڵگە دەکەن، ئەوا من پرسیارێک دەکەم، شوێنی پێشمەرگە لە یاسای حەشدی شەعبی لە کوێدایە؟ بۆچی لە بەغدا مووچەی حەشدی شەعبی دەدرێت، بەڵام مووچەی پێشمەرگە نادرێت؟ بۆچی چەکدارێکی حەشدی شەعبی بە نیشتمانی دادەندرێت، بەڵام پێشمەرگەیەک بە نیشتمانی داناندرێت؟“.

ئالووسی جەختی لەوە کردەوە کە پێوەرەکانی یاسای حەشدی شەعبی ”دووفاقی“ تێدایە و دەڵێت: ”ترسم لەوە هەیە کە ئەو یاسایەدا فێڵێکی گەورە بێت و زیان بە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی داهاتووش بگەیەنێت“.
PAYAMNER-
Top