له به‌غدا عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق دوو برای خه‌ڵكى كفری ده‌ڕفێنن
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێستا گرووپه چه‌كداره میلیشیاكانى سه‌ر به چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی، ڕێگای نێوان سلێمان به‌گى سه‌ر به خورماتوو تا به‌غدایان به‌ده‌سته‌وه‌یه و هه‌مان ئه‌و چه‌كدارانه باره‌گایان له‌ناو به‌غدایا هه‌یه، هه‌ندێك جار له بازگه‌كان سووكایه‌تى به هاووڵاتییانی كورد و عه‌ره‌بی سوننه ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی لێ كه‌وتووه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى هیچ لایه‌نێك له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاره‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدى شه‌عبی ده‌نگى ناڕه‌زایی هه‌ڵببڕێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهی له قه‌زاى كفری ڕای گه‌یاند، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا، دوو برا به ناوه‌كانی (عه‌دنان بورهان) كه پێشمه‌رگه‌یه و (ئه‌ركان بورهان) كه پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆماره، به مه‌به‌ستى كارێك له كفرییه‌وه ده‌چنه به‌غدا و له‌وێش له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى سه‌ر به عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق بۆ شوێنێكى نادیار دهڕهفێنرێن و دواتر چه‌كداره‌كان ڕێگه به دوو هاووڵاتییه‌كه‌ى كفری ده‌ده‌ن به مۆبایل قسه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌یان بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان داواى پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه به بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به بڕی ئه‌و پاره‌یه بكات كه چه‌كداره‌كان داوایان كردووه، ڕاشی گه‌یاند: "دواتر كه‌سوكارى دوو هاووڵاتییه‌كه‌ى كفری له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنى دوو كوڕه‌كه‌یان ڕزای ده‌بن به‌وه‌ى كه ئه‌و بڕه پاره زۆره بده‌ن به‌و چه‌كدارانه، دواى ئه‌وه‌ى كه‌سوكارى دوو هاووڵاتییه رفێنراوه‌كان پاره‌كه‌یان برد بۆ به‌غدا، هه‌فته‌ى ڕابردوو ئازادیان كردن.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكراشی كرد، پێشتر هاووڵاتی له گه‌رمیانه‌وه چووه‌ته به‌غدا و له بازگه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی سووكایه‌تییان پێ كراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه كوردن، هه‌روه‌ها هاووڵاتی دیكه‌ى گهرمیانییش هه‌یه كه له ماوه‌ى ڕابردوودا له ڕێگه‌ى به‌غدا، له لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه ڕفێنراون و تا ئێستاش ئازاد نه‌كراون.
له لایه‌كى دیكه‌وه هه‌فته‌ى ڕابردوو، هێزه‌كانى سواتى عێراقی، له ڕێگاى گشتیى نێوان خورماتوو- به‌غدا، ده‌ستڕێژی گوللەیان له شۆفێرێكى كوردی بارهه‌ڵگر كرد و به سه‌ختى برینداریان كرد.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو بۆ هه‌فته‌نامه‌ی ڕای گه‌یاند: "هاووڵاتییه‌كى كوردى دانیشتووى شارى كه‌لار به ناوى محه‌مه‌د مه‌هدى ساڵح، له نزیك گوندى سهرحهى سه‌ر به خورماتوو، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگاى گشتیی خورماتوو- به‌غدا، هێزه‌كانى سواتی عێراقی، ده‌ستڕێژی گولله‌یان لێ كرد و به سه‌ختى برینداریان كرد".
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو گوتیشی: "ناوبراو شوفێره و به بێ ئه‌وه‌ى هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، ئه‌و هێزه عێراقییه ده‌ستڕێژی گولله‌ى لێ ده‌كه‌ن و دواتر به بریندارى ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه‌ى گشتیی خورماتوو".
پێشتر و به دیاریكراوى له مانگى ئازارى ئه‌مساڵ، له نزیك ناحییه‌ى ئامرلی سه‌ر به قه‌زاى خورماتوو، كه ده‌كه‌وێته ڕێگاى نێوان خورماتوو- به‌غدا، سێ پاسه‌وانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه ڕفێنران و نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراقیش ڕفاندنى سێ پاسه‌وانه‌كه‌ى پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگهیاندراوهكهى نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره:
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراق، دووپاتی كرده‌وه، سێ سه‌ربازى لیواى یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تى، كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره به پله‌ى نه‌قیب، له كاتى تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له ڕێگاى گشتیی ناحیه‌ى ئامرلی سه‌ر به قه‌زاى خورماتوو، دیار نه‌ماون و بێ سه‌روشوێن بوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه ته‌ناهییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبی ئاگادار كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه، به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماریش به شه‌خسی، به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه و ئاشكرابوونی هه‌رچی زووترى چاره‌نووسیان ده‌كات.
باس‌نیوز
