به‌تاوانى گه‌نده‌ڵیكردن له‌سه‌رده‌مى به‌عس سزاى 15 ساڵ زیندانی بۆ هودا عه‌ماش ده‌رده‌كرێت
فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاوی كرده‌وه :" تاوانبار (هودا ساڵح مه‌هدى عه‌یاش) كاتێك بریكارى وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى عێراق بووه له‌سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشوو، پۆسته‌كه‌ى خۆى قۆستووه‌ته‌وه و ده‌ستى به‌سه‌ر پێنج ئۆتۆمبیلى جۆرى (پیك ئاپ ده‌بڵ قه‌مه‌ر)ـدا گرتووه، كه موڵكى وه‌زره‌تى په‌روه‌رده بووه".
ئاماژه دراوه‌ى به‌وه‌ش، كه دادگاى تاوانه‌كانى تایبه‌ت به دۆسییه‌كانى ده‌ستپاكى، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌به‌رده‌ستیدایه، له‌گه‌ڵ گوته‌ى نوێنه‌رى یاسایی ه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، به پێی ماده‌ى 316 بڕگه‌ى یه‌كه‌م له یاسای سزادانى عێراقی، بۆی ده‌ركه‌وتووه كه به‌ڵگه‌كان درووستن، بۆیه به‌شێوه‌ى ئاماده‌نه‌بوو، سزاى زیندانیكردنى 15 ساڵى بۆ تاوانبار ده‌ركرد".
هه‌ر به پێی بڕیاره‌كه‌ى دادگا، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سه‌ره‌وه‌ته‌كانی تاوانباره‌كه‌دا ده‌گیرێت و ده‌درێته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده وه‌ك قه‌ربوو.
هودا عه‌ماش، یه‌كێكه له‌و دوو ئافره‌ته‌ى كه ئه‌مریكا له لیستى 55 داواكراوه‌كه‌ى ڕ‌ژێمى به‌عس ناویانی هێنابوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه له ساڵى 2005 ده‌ستگیر كرا و دواتر ئازاد كرا.
باسنيوز
