حەشدی شەعبی زانکۆیەک بە سەرۆکایەتیی فەرماندەیەک دەکاتەوە

 حەشدی شەعبی زانکۆیەک بە سەرۆکایەتیی فەرماندەیەک دەکاتەوە
میلیشیای حەشدی شەعبیی شیعە مەزهەب زانکۆیەک لە عێراق دەکاتەوە و کەسی دووەمی میلیشیاکەش سەرۆکایەتیی زانکۆکە دەکات.



بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و لێکۆڵینەوەی زانستی رەزامەندیی لەسەر داواکەی حەشدی شەعبی نیشان داوە و ناوی زانکۆکەش دەبێتە زانکۆی ”شەهیدان“.



زانکۆی شەهیدان، کە ئەبو مەهدی موهەندیس، فەرماندە و کەسی دووەمی حەشدی شەعبی دەبێتە سەرۆکی و سەرپەرشتیی گشتیی دەکات، لە هەردوو کۆلێژی ئەندازیاری و زانستە ئیداری و ئابوورییەکان بە هەموو بەشە جیاوازەکانیانەوە پێک دێت.



دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکردنی زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنبار لە مانگی حوزەیرانی 2014 لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوای دروستکردنی میلیشیای حەشدی شەعبی دا، تاوەکو شوێنی سوپای عێراق بگرێتەوە.










باسنيوز
Top