تا ئێستا 23 گەڕەکی شاری مووسڵ لە دەستی داعش ڕزگار کراون

 تا ئێستا 23 گەڕەکی شاری مووسڵ لە دەستی داعش ڕزگار کراون
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی شانەی میدیای جەنگیی وەزارەتی بەرگریی عێراقە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکرنی مووسڵەوە هەتا ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ 23 گەڕەک بەتەواوەتی لەدەستی چەکدارانی داعش ڕزگار کراون.



ڕاگەیەندراوەکەی شانەی میدیای جەنگیی عێراقدا کە لە میدیا عێراقییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بە دوایین پێشکەوتنی ھێزە عێراقییەکان لە مووسڵ و دەوروبەری کرد و رایگەیاند، تاکوو ئێستا ژمارەی ئەو گەڕەکانەی کۆنتڕۆڵ کراونەتەوە گەیشتوەتە 23 گەڕەک و ئێستا پڕۆسەی پاککردنەوە لە مین و بۆمبە چێندراوەکان و پاشماوەی تەقەمەنییەکان جێبەجێ دەکرێن.



شانەی میدیای جەنگی راشیگەیاندووە، ئێستا گەڕەکەکانی (زھور و بەکر)یش بەتەوای کۆنتڕۆڵ کراونەتەوە، لە بەرەی رۆژئاواشەوە گوندەکانی (بۆتە و ساڵحیە) لەلایەن حەشدی شەعبییەوە کۆنتڕۆڵ کرانەتەوە.



ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ لە 17/10/2016 دەستی پێ كردووە و ھێزەكانی پێشمەرگە زۆبەی قەزا، ناحیە و گوندەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەشتی مووسڵیان کۆنترۆڵ کردووە و سوپای عێراقیش بەشێک لە گەڕەك و ناوچە ستراتیجییەكانیان لە دەستی داعش رزگار كردووە.







باسنيوز
Top