گەنجێکی کریستیان شوێنەوارەکانی نەمروود دروست دەکاتەوە
کەناڵی سۆمەریە نیوز بڵاوی کردەوە، "نینۆز پەترۆس" گەنجێکی ئاشورییە و تەمەنی ١٧ساڵە، پارچەی شوێنەوارەکانی نەمروود کە داعش تێکیداون وەک خۆی دەتاشێتەوە.
داعش بەر لە دووساڵ ھێرشەکەی بۆ سەر ناوچەی موسڵ دەست پێکرد ھەموو ئەو شوێنەوارانەی تێک شکاند کە کەوتە بن دەستی، شوێنەواری مێژوویی نەمروود کە بۆ ٣٠٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا و سەردەمی ئاشورییەکان دەگەڕێتەوە بە چەکوش و بولدۆزەر تێکیشکاندن و تەختی کردن.
نینۆز پەترۆس بە دوای شوێنەواری باپیرانیەوەیەتی و پەیکەرەکان وەک خۆی دەتاشێتەوە.
PAYAMNER-
