سوپاى عێراق: تا ئێستا نزيكه‌ى هه‌زار داعش له مووسڵ كوژراوون
دواى شه‌ش هه‌فته له ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى مووسڵ، هێزه عێراقييه‌كان توانيويانه نيوه‌ى كه‌رتى خۆرهه‌ڵاتى شارى مووسڵ كۆنترۆڵ بكه‌ن و له گه‌ڕه‌كێكه‌وه بۆ يه‌كێكى ديكه هه‌وڵى پێشڕه‌ويكردن بده‌ن.
فيرقه‌ى ئاڵتوونى سوپاى عێراق ته‌نيا هێزى تايبه‌تى عێراقييه توانيويه‌تى بچێته ناو گه‌ڕه‌كه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ و شكست به داعش بهێنێت.
هه‌ريه‌ك له پێشمه‌رگه و سوپا و هێزه‌كانى پۆليسى ئيتحادى له باكوور و باشووره‌وه به‌ره‌و مووسڵ پێشڕه‌ويان كردووه.
ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبيش له خۆرئاواوه ده‌يانه‌وێت گه‌مارۆى مووسڵ بده‌ن.
ليوا عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى يه‌كێك له فه‌رمانده‌ى هێزه تايبه‌ته‌كانى عێراق رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان ته‌كتيكى نوێ به‌كارده‌هێنن و له يه‌ك كاتدا له گه‌ڕه‌كێك زياتر گه‌مارۆ ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له گيانى مه‌ده‌نييه‌كان بكه‌ن.
ئه‌و گوتيشى: سه‌ره‌تا پێشڕه‌وييه‌كان خێرابوون، چونكه ناوچه‌كان خاڵى بوون له مه‌ده‌نييه‌كان، به‌ڵام له باره‌ى ناو مووسڵه‌وه ره‌وشه‌كه پێچه‌وانه‌يه چونكه هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و گوتيشى: 990 چه‌كدارى داعش ته‌نيا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانى به‌شى خۆرهه‌ڵاتى شارى مووسڵ كوژراوون.
سه‌باره‌ت به زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى سوپا و هێزه تايبه‌ته‌كانى عێراق هيچ زانيارييه‌كى رانه‌گه‌ياند.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌ستكارى پلانه‌ى سه‌ره‌تايى پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى مووسڵيان كردووه و له گوێره‌ى هه‌لومه‌رجى نوێ و سرووشتى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانى داعش گۆڕانكارييان تێدا كردووه.
باسى له‌وه‌شكردووه، تۆپى دوورهاوێژ و تانك چالاك نيين له شه‌ڕه‌كه‌دا و هێزى ئاسمانى هاوپه‌يمانێتى دژى داعشيش به هۆى مه‌ده‌نييه‌كانه‌وه ناتوانن زۆر پرۆسه ئه‌نجام بده‌ن.
K24-
