داعش چاودهپۆشێت له بازرگانی جگه‌ره بۆ په‌یداكردنی دارایی چه‌كداره‌كانی
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 ه‌وه داعش موسڵی داگیركرد و به‌هۆی لێكدانه‌وه تونده‌كانی خۆی بۆ بنه‌ماكانی مه‌زهه‌بی سوننه‌ی ئاینی ئیسلام، ژماره‌یه‌ك رێنمایی توندی بۆ دانیشتوانی ئه‌و شاره ده‌كرد له‌وانه‌ش قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره كێشان و فرۆشتنی.
ئێستا هه‌ر دانیشتوویهكی شاره‌كه كه‌له دوای زیاتر له دوو ساڵ و نیو له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی داعش هه‌ڵدێت و ده‌گاته ناوچه ئارامه‌كان یه‌كه‌مین شت كه له سه‌ربازه‌كان داوای ده‌كه‌ن بریتیه له جگه‌ره، به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئه‌لمۆنیته‌ر.
عه‌لا مونیر، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه غه‌رامه كراوه و لێی دراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی فرۆشتووه، چه‌كدارانی داعش له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی دوو پاكه‌تی جگه‌ره به كه‌سێك، كه دواتر سیخوڕی داعش ده‌رچووه، 80 هه‌زار دیناری عیراقی غه‌رامه‌یان كردووه و 22 داریان له‌ژێر پێی لێداوه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای یاسا تونده‌كانی داعش بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره، ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی موسڵ وازیان نه‌هێناوه و داهاتی خۆیان له‌ڕێگای فرۆشتنی جگه‌ره‌وه به‌شێوه‌ی قاچاخ په‌یدا كردووه، دواجاریش له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعشدا ئه‌و گروپه چاوی پۆشیوه له بازرگانی كردن به جگه‌ره‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا باجی خستۆته سه‌ر ئه‌و بازرگانییه.
عه‌لا مونیر وتی "سوتاندنی جگه‌ره ته‌نها بۆ نمایش بووه، ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه داعش چاوی پۆشیوه و غه‌رامه‌یه‌كی زۆری قاچاخچییه‌كانی جگه‌ره‌ی كردووه."
هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش له فرۆشتنی نه‌وت و ئاسه‌واری دێرین له سوریا و عیراق كردۆته ئامانج به‌ڵام ڕاوه‌ستاندنی به قاچاخبردنی جگه‌ره به سه‌خت داده‌نێت.
ئاده‌م جه‌ی سزوبین، بریكاری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری تیرۆریزم و هه‌واڵگری دارایی، ڕایگه‌یاندووه "به‌دڵنیاییه‌وه زۆر سه‌خته ئه‌و سه‌رچاوه ناوخۆییه داراییانه بكرێنه ئامانج وه‌كو بۆ نموونه تۆ ده‌توانی به‌خشه‌رانی بیانی و رێكخراوه خێرخوازییه ئیسلامییه‌كان كه له‌لایه‌ن گروپێكی تیرۆریستی وه‌كو رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌وه به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی براون، به‌ئامانج بكه‌یت".
سه‌فوان، كه فرۆشیارێكی به‌كۆی جگه‌ره‌یه له چوار گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ و لهكامپێكی ناو هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌ژی، ده‌ڵێت "داواكاری له‌سه‌ر جگه‌ره هه‌ر له‌لایه‌ن خه‌ڵكی موسڵه‌وه نییه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێن له‌لایه‌ن خودی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی جگه‌ره ده‌كێشن".
XENDAN -
