په‌رله‌مان ناوى سریانییه‌كان ده‌خاته سه‌ر كارتى نیشتمانى
له پرۆژه بڕیارێكدا كه موحسن سه‌عدوون، سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی له په‌رله‌مانى عێراق واژووى له‌سه‌ر كردووه و به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، هاتووه :" به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كارتى نیشتمانیدا خانه‌ى نه‌ته‌وه هاتووه و ناوى سریانییه‌كان نه‌نووسراوه، كه یه‌كێكه له پێكهاته‌كانى عێراق، بۆیه په‌رله‌مانى عێراق بڕیار ده‌دات به زیادكردنى ناوى سریانى بۆ سه‌ر كارتى نیشتمانى".
د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕاى گه‌یاند :" سریانییه‌كانیش مافى خۆیانه ناویان بخرێته سه‌ر كارتى نیشتمانى، بۆیه لیژنه‌ى یاسایی ئه‌و بڕیاره‌ى ئاماده كردووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕێژه‌ى یاسایی په‌رله‌مانتاره ئاماده‌بووه‌كان ته‌واو نه‌بووه، بۆیه ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه دواخرا بۆ ڕۆژى پێنجشه‌مه‌ى داهاتوو.
باس‌نیوز
