داعش دزه‌ى كرده ناو سامه‌ڕا و هه‌شت پۆلیس و سه‌ربازى كوشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له‌سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، ڕای گه‌یاند : " ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش دزه‌یان كرده ناو شارى سامه‌ڕاوه له سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا، هاتوچۆكردن له‌و شاره ڕاگیرا".
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌ش كرد، كه چه‌كداره‌كانى داعش له ڕێگه‌ى به‌له‌مه‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ ناو شاره‌كه و ئامانجیان ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى مه‌لویه‌ى سامه‌ڕا بووه".
دواى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان، به‌پێی زانیارییه بڵاو كراوه‌كان، سێ خۆكوژى داعش كوژراون و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌شت پۆلیس و سه‌ربازى عێراقی، گیانیان له‌ده‌ست دا، له‌گه‌ڵ برینداروونى سیانى دیكه.
باسنيوز
