سوپای عێراق سێ گەڕەکی دیکەی مووسڵی کۆنتڕۆڵ کردەوه

سوپای عێراق سێ گەڕەکی دیکەی مووسڵی کۆنتڕۆڵ کردەوه
سوپای عێراق سێ گەڕەکی دیکەی مووسڵی له دەست داعش رزگار کرد.



"حەیدەر فازڵ" فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق ئەمڕۆ به "ئەسۆشیەتد پرێس"ی راگەیاند، هێزەکانی ژێر فەرماندەیی ئەو تیرۆریستانی داعشیان لەم ناوچانه راداوه و خەریکی پێشڕەوی له ناوچەی "زهوور"ن.


زهوور کەوتۆته رۆژهەڵاتی مووسڵ و رووباری دیجلە و له سەرەتای دەست‌پێکردنی ئۆپۆڕاسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ تاکو ئێستا، توندترین پێکدادانی له نێوان داعش و سوپای عێراقی لێ‌رووداوه.
PAYAMNER -
Top