مه‌ده‌نییه‌کانی ناو موسڵ ئازاریان زۆر گه‌وره‌یه
ڕاپۆرته‌که، ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئەوانه‌ی له شارەکه‌دا ماونه‌ته‌وه ئێش و ئازاریان زۆر گه‌وره‌یه.
عومه‌ر عه‌لی به نمونه ده‌هێنێته‌وه که له سه‌ر یه‌کێک له شۆسته‌کانی گه‌ڕه‌کی زه‌هرا که تازه ئازاد کراوه، کچه هه‌ژده مانگییه‌که‌ی که ته‌نیا منداڵی بووه داینابوو، له ناکاو بۆمبێک ته‌قییه‌وه، ئه‌میره‌ی ساوای هه‌ژده مانگ گیانی له‌ده‌ست دا و دوو ئامۆزای منداڵیشی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
ڕاپۆرته‌کەی سی.ئێن.ئێن هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە، ئه‌و باوکه گه‌نجه ته‌نیا باوکێکه له نمونه‌ی ده‌یان باوک که له ئه‌نجامی شه‌ڕ و ته‌قینه‌وه جگه‌رگۆشه‌کانیان له‌ده‌ست داوه
PAYAMNER -
