داوای كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئارام بۆ دانیشتوانی موسڵ ده‌كرێت
لیژنه‌ی رزگاركردنی نێوده‌وڵه‌تی (IRC) رایگه‌یاند، له‌سه‌ر هێزه عیراقییه‌كان پێویسته رێڕه‌وی ئارام بكه‌نه‌وه بۆ ده‌رچوونی دانیشتوانی موسڵ به‌و پێیه‌ی توانای پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیان نییه‌و له‌شه‌ڕێكی توندان له‌گه‌ڵ داعش.
لیژنه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشبینیكرد، شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ دوایین پێگه‌ی داعش له‌باكوری عیراق تا به‌هاری 2017 به‌رده‌وام بێت، نیگه‌رانی خۆشی نیشاندا له‌دۆخی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه گیریان خواردووه.
ئه‌لێكس میلوتینوفیچ به‌رپرسی لیژنه‌كه له‌عیراق وتی "هاوكات له‌گه‌ڵ باشترین هه‌وڵه‌كانی هێزه عیراقییه‌كان بۆ دورخستنه‌وه‌ی دانیشتوان له‌هه‌ر زیانێك، شه‌ڕ تادێت توندتر ده‌بێت".
تائێستا نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌س له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵه‌وه له 17 ی مانگی رابردوودا هه‌ڵهاتوون، ته‌نها 30 هه‌زار كه‌سیان له‌ناو شاره‌كه‌دا ده‌ژیان.
ژماره‌ی ئاواره‌كان تائێستا زۆر كه‌متره له پێشبینییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆییه‌كانی دیكه.
لیژنه‌ی رزگاركردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت هۆكاری ئه‌وه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توندی شه‌ڕ كه كۆچكردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و گه‌یشتنی به كه‌مپه‌كان سه‌خت كردووه كه له‌ده‌وروبه‌ری موسڵ دروستكراون.
میلوتینوفیچ وتی "بۆیه له‌سه‌ر هێزه‌كان پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ گره‌نتی بوونی رێگه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌ڵهاتنی خه‌ڵك".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شه‌ڕی موسڵ هه‌روه‌ها گه‌یاندنی هاوكاری سه‌خت كردووه‌و ترسی دروستكردووه له‌باره‌ی چاره‌نوسی ئه‌و خێزانانه‌ی كه به‌م نزیكانه به‌بێ خۆراك و ده‌رمان ده‌مێننه‌وه.
هێزه عیراقییه‌كان له‌رێگه‌ی نامه‌وه داوایان له دانیشتوانی شاره‌كه كردووه كه له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌و هه‌وڵی هه‌ڵهاتن نه‌ده‌ن له‌رێگه‌ی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ بۆ پارێزگاری له ژیانیان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاریانداوه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه له‌ئێستادا گیریان خواردووه له‌نێوان هێزه عیراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعش.
XANDA-
