والییەکی داعش و چوار بەرپرسی بیانی لە رۆژئاوای مووسڵ رادەکەن

 والییەکی داعش و چوار بەرپرسی بیانی لە رۆژئاوای مووسڵ رادەکەن
والیی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە شارۆچکەیەکی رۆژئاوای شاری مووسڵ بە بڕە پارەیەکی زۆرەوە رادەکات.

بەپێی زانیارییەکان، والیی داعش لە تەلەعفەر، کە خەڵکی ولاتێکی بیانییە لەگەڵ چوار بەرپرسی باڵای رێکخراوەکەی، بە نزیکەی چوار ملیۆن دۆلارەوە، رایانکردووە.

یەککێک لەو کەسانەی لەگەڵ والیی داعش رایکردووە، ئەبو ئیسلام ئۆزبەکی، ئەمیری دیوانی بەیتولمال و سێ بەرپرسی بیانیی دیکەی داعش لە تەلەعفەر بەرەو سووریا رایانکردووە.

راکردنی والیی داعش و چوار بەرپرسەکەی دیکە بەهۆی دڵنیابوونیانە لە شکستی رێکخراوەکە، کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، ناوچەیەکی بەرفراوانیان لەدەست داوە.

لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.










باسنيوز
Top