بەغدا.. بازرگانێکی کوردی ئێزدی رفێندرا

 بەغدا.. بازرگانێکی کوردی ئێزدی رفێندرا
ژمارەیەک چەکدار بازرگانێکی کوردی ئێزدی لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق دەڕفێنن.

عەلی عەونی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە داود شەمۆ، بازرگانی ناوداری کوردی ئێزی لە رۆژی هەینی 25ـی تشرینی دووەمی 2016 لە شاری بەغدا رفێندراوە.


عەلی عەونی هەروەها رایگەیاندووە، کە ”گرووپێکی مافیایی“ بە جلی فەرمی و ئۆتۆمبێلی حکوومی، داود شەمۆیان بەرەو شوێنێکی نادیار رفاندووە.











باسنيوز
Top