په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ی 2017 ده‌دات
به‌پێی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه كه له پێگه‌ی فه‌رمی په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له حه‌وت بڕگه پێكدێت.
یه‌كێك له بڕگه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2017 كه تێدا داهاتی گشتی به زیاتر له 79 تریلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌نارده‌كردنی رۆژانه‌ی سێ ملیۆن و 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه (250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم) و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به 42 دۆلار دیاریكراوه.
له‌پڕۆژه‌كه‌دا پشكی هه‌رێم به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 17 دیاریكراوه به‌ڵام به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بدات به‌حكومه‌تی عیراق.
بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی سه‌ر به‌و گروپه.
بڕگه‌كانی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بریتییە له ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چه‌ك و پڕۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای لێبوردنی گشتی و تاوتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌كی دیكه.
خه‌ندان
