ژماره‌ى قوربانيانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى حلله گه‌يشته زياتر له 100 كوژراو
سه‌رچاوه ئه‌منى و پزيشكييه‌كان له به‌غدا رايانگه‌ياند، ژماره‌ى كوژراوانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى حلله گه‌يشته سه‌رووى 100 كه‌س كه زۆرينه‌يان له‌و هاووڵاتييه ئێرانيانهن كه بۆ چله‌ى پێشه‌وا حوسێن هاتبوونه عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌قينه‌وه‌كه له رێگه‌ى بارهه‌ڵگرێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه له شارى حلهى ناوه‌ندى پارێزگاى بابل له دوورى 100 كيلۆمه‌تر له باشوورى به‌غدا روويدا.
داعش له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ئينته‌رنێت بڵاويكردووه‌ته‌وه به‌رپرسيارێتى ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى گرته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه‌يه‌كى پزيشكى بۆ رۆيته‌رز رايگه‌ياندووه، ئه‌و هاووڵاتييه ئێرانييانه دواى ته‌واوبوونى مه‌راسيمى چله‌ى حوسێنى كوڕى عه‌لى له كه‌ربه‌لا ويستوويانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران.
ئه‌وان له چێشتخانه‌يه‌كى سه‌ر رێگه و له نزيك وێستگه‌يه‌كى به‌نزين بۆ پشوو وه‌رگرتن لاياندابوو، به گوێره‌ى لێدوانى پۆليس به هۆى ئاگر كه‌وتنه‌وه و به‌هێزى ته‌قينه‌وه‌كه‌وه چه‌ندين ئۆتۆمبێل زيانيان به‌ر كه‌وتووه.
داعش له ماوه‌ى يه‌ك مانگى رابردوودا هێرشه‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى مووسڵ چڕتر كردووه‌ته‌وه به ئامانجى ئه‌وه‌ى فشارى سه‌ربازى له‌سه‌ر مووسڵ كه‌مبكاته‌وه.
ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى مووسڵ له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 به به‌شدارى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و به هاوكارى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌ستپێكردووه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ستبه‌جێ ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئيدانه كرد، به بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به ژماره‌ى كوژراو و بريندارانى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه بكات.
به‌هرام قاسمى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به ئاژانسى تهسنيمى ئێرانى راگه‌ياندووه، تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتيوانيكردنى عێراق بۆ له‌ناوبردنى داعش.
K24-
