داعش 250 فه‌رمانبه‌ر و پۆلیسى عێراقی به‌ره‌و سووریا ده‌ڕفێنێت

 داعش 250 فه‌رمانبه‌ر و پۆلیسى عێراقی به‌ره‌و سووریا ده‌ڕفێنێت
ئه‌فسه‌رێك له‌ سوپاى عێراق له‌ پارێزگاى ئه‌نبار، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 24ى تشرینی دووه‌مى 2016 ڕای گه‌یاند، ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش 250 فه‌رمانبه‌ر و پۆلیسى پێشووى حكوومه‌تى عێراقی ڕفاندووه‌ و هه‌موویانى گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى له‌ سووریا.

عه‌قید وه‌لى دلێمى، ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق، ڕای گه‌یاند :" داعش هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوو له‌ شارۆچكه‌كانى عه‌نه‌ و ڕاوه‌ و قائیم (350 كم خۆرئاواى ڕومادى) له‌ناو ماڵى فه‌رمانبه‌ره‌كانى حكوومه‌تى عێراقی كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ته‌وبه‌یان پێكرابوو، ئه‌نجام دا".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ 250 فه‌رمانبه‌ر و پۆلیسی له‌و شارۆچكانه‌ ڕفاندووه‌ و گواستوویانێتییه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ سووریا له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتیدایه‌.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌، باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ داعشئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ڕفێندراوانه‌ى تۆمه‌تبار كردووه‌ به‌وه‌ زانیارییان له‌سه‌ر باره‌گا و جووڵه‌كانیان به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق داوه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ چاره‌نووسى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ تا ئێستا دیار نییه‌ .














باسنيوز
Top