روسیا: تاكو ئێستا ره‌وشی موسڵ لهیهكلاكردنهوه دووره
ماریا زاخارۆڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ مانگێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ تێپه‌ڕی، هێزه‌كانی عێراق له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه رووبه‌رووی شه‌ڕێكی سه‌خت بوونه‌ته‌وه، هیچمان پێناكرێت، ته‌نها ئه‌و نه‌بێت ده‌ستخۆشی له پێشڕه‌وییه‌كانیان بكه‌ین، به‌ڵام تاكو ئێستا بارودۆخه‌كه لهیهكلاكردنهوه دووره.
زاخارۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ره‌وشی شاره‌كه رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و قه‌باره‌یه له‌شاره‌كه به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، له هه‌مان كاتدا چه‌كی قورس و فرۆكه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ره‌وشی دانیشتوانی شاری موسڵ كاره‌ستباره و رۆژبه‌رۆژ خراپتر ده‌بێت، له هه‌مان كاتدا ره‌وشی مرۆیی باردۆخێكی خراپ دایه.
PAYAMNER-
