ئه‌ره‌ب ویکلی: بە بڕی ملیۆنان دۆلار چه‌کی عێراق به گرووپێکی نادیار فرۆشراوه
سه‌رچاوه‌که ئاشکراشی کردووە کە بە بڕی ملیۆنان دۆلار چه‌ک به‌و شێوه‌یه لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە ده‌فرۆشرێت و ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە ئەو چەکانە لەلایەن گروپێکی نادیارەوە کڕدراوه، که هیچ ناسنامه‌یه‌کیان ئاشکرا نەکراوە.
گۆڤاری ئه‌ره‌ب ویکلی لێدوانی شارەزایەکی کاروباری ئاسایش (یه‌حیا عه‌لی) بڵاو کردوەتەوە کە ده‌ڵێت "له عێراق ئاسانترین شت ئه‌وه‌یه باند و گروپ دروست بکه‌یت و چه‌ک بکڕیت , " ده‌شڵێت "جلوبه‌رگی هێزه ئەمنییەکانی عێراق له بازاڕه‌کاندا کڕین و فرۆشتنیان پێدەکرێت، بێ ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه لەو بارەیەوە بکرێت.
ناوبراو خۆی بە نموونە دێنێتەوە کە جلوبەرگی فەرمیی ئاسایشی عێراقی به ٢٠ هه‌زار دینار کڕیووه بێ ئه‌وه‌ی داوای ناسنامه‌ی لێ بکه‌ن.
هەروەها کڕیارێکی چەکیش بە گۆڤارەکەی وتووە کە ئەو چەکەی لە ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه کڕیووه و فرۆشیاره‌که داوای ٦٠٠ دۆلاری کردووه، به‌ڵام ئه‌و به ٤٠٠ دۆلار لێی وه‌رگرتووه.
سەبارەت بەو پرسە، پۆلیس ڕایگه‌یاندووه، که ئه‌وان چاودێریی ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وه بازرگانییه‌کی به‌سوده بۆیه گروپه‌کان تۆڕی به‌هێزیان دروست کردووه."
PAYAMNER -
