بريتانيا: نزيكه‌ى نيو مليۆن هاووڵاتى له‌ مووسڵ ئاواره‌ ده‌بن

 بريتانيا: نزيكه‌ى نيو مليۆن هاووڵاتى له‌ مووسڵ ئاواره‌ ده‌بن


ئامادەكاری بۆ ھاتنی 450 ھەزار ئاوارە لە مووسڵەوە بۆ هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان دەكرێت.

ئیدوین سموال، گوتەبێژی حكوومەتی بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەكگرتووەكان گرنگییەكی زۆر دەدەن بە ئاوارەكانی مووسڵ.

ئاشكراشیكرد دەست بە درووستكردنی چەند كەمپێكی نوێ كراوە بۆ پێشوازیكردن لە 450 ھەزار ئاوارە، كە چاوەڕێ دەكرێت لە مووسڵەوە بێن.

بە گوێرەی بەیاننامەیەكەی حكوومەتی بەریتانیا، تا ئێستا 7 كەمپ بۆ 55 ھەزار ئاوارە ئامادەكراون و ئێستاش كەمپەكانی دیكە بۆ 450 ھەزار ئاوارە ئامادەكارییان بۆ دەكرێت.

سموال گوتيشى: بەھۆی سووتانی بیرە نەوتەكانی گەیارە 1400 كەس تووشی تەنگە نەفەسی بوونە و پێویستیان بە ھاوكاری پزیشكی بەپەلە ھەیە.
k24-
Top