حەشدی شەعبی چاوەڕێی رێنماییەکانی قاسم سولەیمانییە

 حەشدی شەعبی چاوەڕێی رێنماییەکانی قاسم سولەیمانییە
میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی شیعەمەزهەب چاوەڕێی رێنماییەکانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی دەکات بۆ چوونە ناو تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا.



جەواد تەڵیباوی، گوتەبێژی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق، کە یەکێکە لە بەهێزترین میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، رایگەیاندووە، کە هیچ شتێک لە رزگارکردنەوەی شارۆچکەی تەلەعفەر رایان ناگرێت.



جەواد تەڵیباوی هەروەها رایگەیاندووە، کە چاوڕێی رێنمایی و فەرمانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی دەکەن بۆ چوونە ناو تەلەعفەر و رزگارکردنەوەی.



حەشدی شەعبی لە میحوەرەکانی باشوور و رۆژئاوا بەشداریی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ دەکات و بەپێی زانیارییەکانیش، چەرکدارانی حەشد توانیویانە فڕۆکەخانەی تەلەعفەر رزگار بکەنەوە.



لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.






باسنیوز
Top