بریفكانی: 18 گەڕەك لە مووسڵ ڕزگار كراون.. شەڕەكە سەختر دەبێت
(هاشم بریفكانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شەڕێكی سەخت لەنێو مووسڵ لە نێوان سوپای عێراق و ئەو هێزانەی بەشدارن لە پرۆسەكە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش هەیە كە شەڕی كۆڵان بەكۆڵان و ماڵ بەماڵە، سەركەوتنی باشیش بەدەست هاتووە تا ئێستا، هێزەكانی دژەتیرۆر و فیرقەی ئاڵتوونی گەییشتوونەتە نێو گەڕەكەكانی زانایان و موحاربین و گەڕەكی قادسیە یەك و دوو و، تەحریریش دوێنێ شەممە رزگار كراوە."
(بریفكانی) گوتیشی: "لە ماوەی دەستپێكردنی پرۆسەی ئازادكردنی شاری مووسڵ تاوەكو ئەمڕۆ یەكشەممە كە مانگێكە، زیاتر لە 18 گەڕەك لەنێو شار ئازاد كراون و، ئەمڕۆش شەڕ لە گەڕەكی زهورە و ئەو گەڕەكانەیش گەورەن و هێزیان پێویستە، بۆ لای چەپیش پێدەچێت لە ماوەیەكی زۆر كەمدا بێتە رزگاركردن ."
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا زیاتر دەڵێ: "شەڕی رزگاركردنی مووسڵ شەڕێكی سەختە و، هەر چەند زیاتر درێژە بكێشێ، شەڕەكە سەختر دەبێت ."
KDP-
