بیرمەندێکی شیعە: ئیسلامییەکان دوژمنی ئازادیی و مرۆڤایەتین
ئەیاد جەمالەدین، نووسەر و بیرمەندی شیعەی عێراقی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە ئازادیی بۆ ئیسلامییەکان نابێت و پێدانی ئازادیی بەو میللەتە موسڵمانانە، وەک پێدانی ئازادییە بە ڤایرۆسی ئایدز تا بڵاو ببێتەوە و بۆ ئەمەش نموونە بە وڵاتانی عێراق، سووریا، لیبیا و یەمەن دەهێنێتەوە.
ئەیاد جەمالەدین پێیوایە بۆ بنبڕکردنی ”تیرۆری ئیسلامی“، پێویستە:
- وانەی ئایین لە قوتابخانەکان قەدەغە بکرێت.
- قەدەغەکردنی گوتنەوەی وانەی مێژووی ئیسلامی.
- گۆڕینی زۆرینەی مزگەوتەکان بۆ کتێبخانەی گشتی، یانەی وەرزشی و چایخانە.
- بۆ هەر ملیۆنێک هاووڵاتی، یەک زانای ئایینی هەبێت.
- قەدەغەکردنی راگەیاندنی ئایینی.
- سەرقاڵکردنی خەڵکی بە وەرزش، بە تایبەت وەرزشی تۆپی پێ.
باسنيوز
