مووسڵ.. دەستبەسەر نەخۆشخانەیەکی داعشدا دەگیرێت

 مووسڵ.. دەستبەسەر نەخۆشخانەیەکی داعشدا دەگیرێت
هێزە عێراقییەکان لە میانەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، دەستبەسەر نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵدا، دەگرن.

شانەی هەواڵگریی سەربازیی فیرقەی 16ـی پیادەی عێراق دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان، نەخۆشخانەکەیان لە ناوچەی شەلالات لە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.

داعش لەو نەخۆشخانەیە، چەکدارە بریندارەکانی چارەسەر دەکرد و نەشتەرگەریشی بۆ بەشێکیان دەکرد.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.












باسنيوز
Top