نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به قوربانیانی سڤیل له شه‌ڕی موسڵ هۆشداری ده‌دات
لیزه گراند رێكخه‌ری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگه‌یاند نزیكه‌ی 200 برینداری سڤیل و سه‌رباز هه‌فته‌ی رابردوو بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق" ژماره‌ی بریندارنی سڤیل روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه كه له مانگی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆن گه‌یشتووه‌ته‌وه 20% كۆی گشتی برینداران.
گراند گوتی به‌رپرسانی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی قوربانییان بده‌ن. به‌ڵام ئاستی تواناییهكانیان له‌و ئاسته‌دا نییه بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه به‌هۆی گوللـه و نیشانهشكێنهكانهوه بریندار بوونه، هاووڵاتیانی سڤیل بوونه ئامانجی داعش.
سه‌د هه‌زار هێزی چه‌كداری عێراق به پشتگیری هاوپه‌یمانی نێودهوڵەتی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ بوونه و له ماوه‌ی دوو مانگدا چه‌ندین گه‌ڕه‌كیان له به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كردووه و به پێشڕه‌وی زیاتر به‌ره‌و سه‌نته‌ر شار، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان سه‌ختر ده‌بن و ژماره‌ی قوربانی سڤیل و ئاواره‌كانیش زیاتر ده‌بن.
رێكخه‌ری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق نیگه‌رانی خۆی له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری ژماره‌ی قوربانیانی سڤیل ده‌رده‌بڕیت كه هه‌رچه‌نده به‌شێك نین له شه‌ڕه‌كه، به‌ڵام ده‌كرێنه ئامانج.
K24
