گەنجانی زیارەتکاری ئێرانی ژنانی عێراقی دووگیان دەکەن
هەروەک رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی کردووەتەوە، گریگۆری هارتەل، گوتەبێژی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە رێوڕەسمە ئایینییەکان لە باشووری عێراق ”زۆربەی جار تێکەڵبوونێکی ناڕێک لە نێوان ژن و پیاوان دروست دەکات، بە تایبەت لە نێوان هاووڵاتییانی عێراقی و زیارەتکارانی شیعەمەزهەبی ئێرانی“.
گریگۆری هارتەل پێیوایە بەهۆی زۆریی زیارەتکاران، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەم ”تێکەڵبوونە ناڕێکە“یان بە زەحمەت پێ کۆنترۆڵ دەکرێت، بۆیە داوا لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەکات ”هەڵمەتێک بۆ بڵاوکردنەوەی رۆشنبییی تەندروستی و باسکردنی مەترسییەکانی“ ئەنجام بدات.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات، کە لە ساڵی 2015، 169 حاڵەتی دووگیانبوونی کچ و ژنانی عێراقی تۆمار کراوە، کە لەلایەن گەنج و پیاوانی ئێرانییەوە ئەنجام دراوە.
ساڵانە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمە ئایینییەکان، ملیۆنان هاووڵاتیی شیعەمەزهەبی جیهان، بە تایبەت هاووڵاتییانی ئێرانی، سەردانی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە شارەکانی کەربەلا و نەجەف لە باشووری عێراق دەکەن.
باسنيوز
