بۆ چاره‌سه‌ركردنى كۆمه‌ڵێك دۆسییه عه‌بادى بانگهێشتى تاران ده‌كرێت
سه‌رۆك وه‌زیرنى عێراق، له‌لایه‌ن جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئێرانه‌وه بانگهێشتى تاران ده‌كرێت بۆ كۆتاییهێنان به كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدڕاڵ، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فوونیدا له گه‌ڵ ئیسحاق جیهانگیرى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئێران، ڕای گه‌یاند :" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌مه ڕای گه‌یاند :" هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبى و حه‌شدى عه‌شایه‌رى، له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژ به داعش، له پێشڕه‌ویدان و له ئێستاشدا، شه‌ڕ له ناو شارى مووسڵه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه حكوومه‌تى عێراقی سووره له‌سه‌ر پارساتنى گیانى هاووڵاتیانى پارێزگاكه .
له به‌رامبه‌ردا جیهانگیری پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانى عێراقی به‌رامبه‌ر داعش كرد و جه‌ختیكرده‌وه له متمانه‌ى ته‌واویان به‌وه‌ى له كۆتاییدا عێراق به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌رده‌كه‌وێت.
bas news-
