نوسینگه‌ی عه‌بادی: رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی رزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌گۆڕاوه
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی: "رێككه‌وتننامه‌كه له ماده‌یه‌كدا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گره‌نتی ده‌كات كه پاش رزگاركردنی موسل، له ناوچه رزگاركراوه‌كان بۆ ناوچه‌كانی به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌كشێنه‌وه و له‌گه‌ڵێك له ناوچه‌كان ئه‌و بواره جێبه‌جێكراوه".
گوتیشی ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كانی پێشووه تێیدان و به‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رزگاركراون، هێشتا هیچ رێككه‌وتنێكی نوێ له‌باره‌یانه‌وه نییه و ده‌ستوور چاره‌نووسیان دیاری ده‌كات".
k24-
