کوەیت ھاوکاریی ئاوارەکانی موسڵ دەکات
کونسوڵی گشتی کوەیت لە ھەولێر "عمر الکندری" ڕایگەیاند کە وڵاتی کوەیت ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن و داودەرمانی پزیشکی بۆ وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کردوە بۆ بەکارھێنانیان لە چارەسەری دۆسیەی ئاوارە عێراقییەکان بەتایبەت ئاوارەکانی موسڵ.
کونسوڵی گشتیی کوەیت بۆ وەکالەی ئەنبای کوەیتی ڕایگەیاندوە وڵاتەکەی ھەمیشە خواستویەتی کە چەندین جۆر ھاوکاری بگەیەنێتە ئاوارەکانی عێراق لەناو ئەوانەدا ئەمجارە لە ھەڵمەتی "کوەیت پشتیوانتانە" ژمارەیەک داودەرمانی پزیشکی و ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنی ڕەوانە کردوە.
ئەم ھەڵمەتە لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی ئەمیری کوەیت ڕاگەیەنراوە بۆ پیشکەشکردنی ھاوکاری و پشتیوانی لە ئاوارەکانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان.
PAYAMNER-
